بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە راگه‌یه‌ندراوێکی باره‌گای بارزانی، ڕۆژی سێشه‌ممه له «سه‌لاحه‌ددین» «مه‌سعود بارزانی» پێشوازی له شاندێکی باڵای هاوپه‌یمانێتی «سەروەری» کرد که پێک هاتبوو له «خه‌میس خه‌نجه‌ر» سه‌رۆکی هاوپه‌یمانێتی «سەروەری» و «محه‌مه‌د حه‌لبوسی» سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و «ئه‌حمه‌د جبوری» ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، له دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و گرفته‌کانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌وڵدان بۆ کۆتایی هێنان به بنبه‌ستی سیاسی و پێکهێنانی حکومه‌تی تازه‌ی عێراقیش کرایه‌وه.
لە ئێستادا «مه‌سعود بارزانی» له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیی «سەروەری» و «ره‌وتی سه‌در»دا بووە بە ھاوپەیمان به‌مه‌به‌ستی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و دیاریکردنی کاندیدی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام تا ئێستا سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، نه‌یانتوانیوه حکومه‌ت پێکبهێنن و سێجاریش له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر کاندیدی سه‌رۆک کۆمار شکستیان هێناوه.
342/