بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا کە، چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە، بەڵام دەمانەوێت ئاسایشت بچەسپێندرێت. بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ ناو بنکە و بارەگاکانیان، چەندین ساڵە پەکەکە ناتوانێت هیچ چالاکییەک لەناو تورکیادا بکات و لە چالاکیمان خستوون و بەردەوامیش دەبین.
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: دەستمان بە ئۆپراسیۆنێکی دیکە کردووە، تاوەکو ئەو ناوچانە پاک بکەینەوە کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە لە باکووری عێراق داگیرکراون.
جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئامانجمان لە ئۆپراسیۆنەکەمان پاککردنەوەی خاکی عێراقە لە رێکخراوە تیرۆرستییەکان و گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان. ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا هەیە بۆ بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکە.
342/