بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڤلادیمیر زێلێنسکی ئەمڕۆ دوشەممە لەپەیامێکدا باسی لەوەشکرد، هێزەکانی روسیا لەماوەی 47 رۆژی هێرشەکەیان بۆسەر خاکی وڵاتەکەی 900 ناوەندی زانستی و 300 کۆگای دەرمانیان لە ئۆکرانیا خاپور کردوە، هەروەها بەگوێرەی دواین ئامارەکانیش هێرشەکانی روسیا بونەتەهۆی کوژرانی هەزاران کەس لە ماریۆپۆل.
ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە و دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ دەیانەوێت قۆناغی دوەمی هێرشکردن بۆسەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجام بدەن.
342/