بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەمە سێھەمین کاروانی سەربازیی تورکیایە کە لە ئەمساڵە زایینییە بۆ ناوچەکانی باکووری عێراق ڕەوانە دەکرێت.
ڕۆژنامەی دیواری چاپی تورکیاش نووسیویەتی: ئەم کاروانە کە داگری ترۆمبیلی زرێداری تاکبەرو دەیان چەکداری کۆماندۆی تازەتینە، لە بنکەکانی تورکیا لە ناوچەکانی زاپ، ئاواشین و مەتینا ھەڵکەوتوو لە قوڵایی باکووری عێراق سەقامگیر دەبن.
بە پێی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە، ئەم ھەنگاوە لە ئاراستەی خۆسازدانی تورکیا بۆ ڕاپەڕاندنی ئۆپراسیۆنی تازە لەو ناوچانە لێکدەدرێتەوە.
حەوتەی ڕابردووش جم و جوڵی کۆپتەرەکانی تورکیا لە ناوچە سەرسنوورییەکانی شرناخ و ھەکاری پەرەی سەند. وا باس دەکرێ کە ئەم جم و جوڵانە لە میانەی گوێزرانەوەی ھێز بۆ ناوچە سەرسنوورەکانی باکووری عێراق ئەنجامی گرتووە.
342/