٩ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٩:١٨
پێویستە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە کۆنتڕۆڵ بکرێت

نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارلەمانی عێراق داکۆکی کردە سەر پێویستیی کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرکەوت شەمسەدین وێڕای ئاماژە بەوەی کە هۆکارەکانی داگیرکەریی لە رێگای گەندەڵییەوە داهاتیان دەست دەکەوێ، داوای لە بەغدا کرد کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکان بگرێتە ئەستۆ.

ئەو وتیشی: کۆنترۆڵی ئەم سنوورانە ئێستا لە دەستی پارتەکانی کوردستانە و هەولێر و بەغدا بە سەریاندا زاڵ نین و ئاگاداری رێژەی داهاتەکانی نین.

ئەو داکۆکی کرد دەبێ دەوڵەتی فیدراڵی عێراق کۆنترۆڵ کردنی ئەم سنوورانە بگرێتە ئەستۆ.

342/