بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە دوێنێ دووشەممە ڕایگەیاند: چوار ئەندامی پەکەکەی لە باکووری سووریا کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا لە بەیاننامەکەی دا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو ئەندامانەی پەکەکەی لە شەڕگەی کانی ئاشتی داوەتە بەر پەلامار.
لە بەیاننامەکەدا ھەروەھا بانگەشەی ئەوە کراوە کە، ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە سواری چەند ترۆمبیلێکەوە تەقەیان بەرەو ھێزەکانی تورک کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە سوپای تورک بە بیانووی بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان، باکووری عێراقیشیان کردووە بە گۆڕەپانی ڕمبازێنی خۆیان و بە بێ سەرنجدانی ناڕەزامەندیی خەڵک و دەوڵەتی ئەم وڵاتە لە سەر دەست وەردانی سەربازی و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بەردەوامە.
342/