٣٠ ئازار ٢٠٢٢ - ١٠:٣٧
گەشتی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چین

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری کردن لە سێھەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەرەو چین وەڕێ کەوت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی سیاسی  بۆ بەشداری کردن لە سێھەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەرەو شاری «تونشی» لە پارێزگای «ئانخۆی»ی چین وەڕێ کەوت.

دووھەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان پێنجەمی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە میواندارەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران دا بەرپا کرا.

 یەکەمین دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستانیش ١٧ی گەلاوێژی ڕابردوو بە شێوەی ئۆنلاین بە میواندارەتیی پاکستان بەڕێوە برا.