بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «یونی بن مناحیم» ئەفسەری پێشووی دەزگای ھەواڵگریی سەربازیی سوپای ڕژێمی زایونی و نووسەرو لێکۆڵەری سیاسیی ئیسرائیلی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بەدرۆخرانەوەی ئامادە بوونی موساد لە ھەولێر وتی: ئامادە بوونی موساد لە ھەرێمی کوردستانی عێراق شتێکی تازە نییەو پەیوەندییەکانیان لە ناوەڕاستی دەیەی ٥٠ی سەدەی ڕابردوو دەستی پێ کراوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «جەبار مەعموری» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمان لە پارێزگای دیالەش لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو ڕایگەیاند کە، موساد جیا لە ھەولێر لە پێنج پارێزگای دیکەی وڵاتیش بنکەی ھەیە.
«مەعموری» جەختی لەوەش کردەوە کە، جەماوەری عێراق بڕوا بە ھەوڵی کاربەدەستانی ھەولێر لە مەڕ حاشاکردن لە بوونی بنکەکانی موساد ناکات، چونکو لەوە تێ گەییشتوون کە ئاوا بنکەگەلێک لەمێژە بوونیان ھەیەو فرۆشرانی نەوت بە ئیسرائیل باشترین بەڵگەیە لەم بوارەدا.
342/