بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیرەج مسجدی باڵۆزی ئێران لە عێراق لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی (گەورەیی مرۆیی لە گوتاری حسێنی) لە کەربەلای پیرۆز گوتی : کۆماری ئیسلامیی ئێران رێز لە سەروەریی و گەل و حکومەتی عێراق دەگرێ و پەلامار ی موشەکیی ئەم دواییانە بۆسەر ھەولێر نە لەدژی سەروەریی عێراق ، بەڵکوو کاردانەوەیەک بوو لە دژی زایۆنیەکان و بنکەی سیخوڕیی مۆساد .
مەسجدی گوتیشی : لە کوردستان بنکەیان بۆ ئیسراییلیەکان ساز کرد و لەوێوە لە دژی ئاسایشی کۆمار ی ئیسلامیی ئێران چالاکی دەکرا .
باڵیۆزی ئێران لە عێراق ھەروەھا گوتی : ئێران لە ئاسایشی خۆی خۆش نابێ . بە جاران بە بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان گوتراوە بەڵام ئەم بنکەیە لە دژی ئاسایشی ئێران ھاتە کایە و کۆماری ئیسلامییش دەستی دایە ئەم کارە .
342/