بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەرلەمانی عێراق مانگی شوباتی 2022 دوای رەتکردنەوەی بەربژاریی ھۆشیار زێباری بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق ، سەرلەنوێ دەستی دایە ناونووسین لە بەربژارانی نوێ بەڵام ئەم کارە ناڕەزایەتی و سکاڵای ھەندێ لایەنی بەدواوە بوو .
بە دوای نایاسایی زانینی بڕیاری لیژنەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە بارەی ناونوسینەوە لە بەربژارانی سەرۆک کۆماریی لە لایەن دادگای باڵای فێدڕاڵی ، ئەندامانی پەرلەمان ئەمڕۆ بە مەبەستی دەنگوەرتن سەبارەت بە ناونوسینی دووبارە کۆدەبنەوە .
بڕیاری ناونوسینی دووبارە لە لایەن ھاوپەیمانیی سێ قۆڵیی سەدر ، حاکمیەت و پارتی دیموکرات پشتگری لێدەکرێ .
342/