بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ڤلادیمیر مدینسکی» سەرپەرشتی شاندەکەی ڕووسیا لە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا لە کۆتایی دیدارەکەی جەختی کرد: لە دانوستانەکاندا ھێندێک خاڵی ھاوبەش دەرکەوتن کە بە گوێرەیانەوە دەکرێ ھەڵوێستی ھەردووک وڵات پێش بینی بکرێت.
وتیشی: خولی داھاتوو چەند ڕۆژی دیکە لە ناوچەیەکی سەرسنووری بیلاڕوس و پۆڵۆنیا بەڕێوە دەچێ.
لە سەرەتای دانوستانەکەدا «ڤلدیمیر مەکی» وەزیری دەرەوەی بیلاڕووس وێڕای خێرھاتن کردنی شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا وتی: ئەوپەڕی ھەوڵ دەدرێت بۆ پێکھێنانی کەشێکی لە بار بە مەبەستی دانوستانی نێوان شاندەکانی ھەردوک لا.
وتیشی: چاوەڕوان دەکات کە ھەردووک لای ڕووسی و ئۆکرانی لە دانوستانەکاندا بە ھێندێک دەرەنجام بگەن.
342/