بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - تورکیا لەساڵانی رابردوودا بە بیانووی سەرکوتکردنی پەکەکە بەردەوام دەستدرێژی کردووەتە سەر خاکی عێراق کە ئەم دەستدرێژیانە رووبەڕووی کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق و وڵاتانی جیھان بووەتەوە .
ھەواڵدەریی مەعلوومەی عێراق ئەمڕۆ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی خۆجێیی رایگەیاند ، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەمە چەندین گوندیان ھەڵکەوتوو لە چیای کارە و نزیک ئامێدی لە پارێزگەی دھۆک بۆردومانکرد کە تیایدا بەنزین خانەیەک و باغ و باغاتی خەڵک لە ئامێدی و گوندەکانی زاخۆ کەوتنە بەر پەلامار . نوسینگەی سەرۆک کۆماریی عێراق ئەم دواییانە وێڕای شەرمەزار کردنی پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ، جەختی کردەوە ، پەلامارە پەیتاپەیتاکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق پێشێلکردنی سەروەریی بەغدا و لادانی ئاشکرا لە یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە .
342/