بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخ ئەمڕۆ ھەینی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و بە بەشداریی کاربەدەستان و کارناسانی ئاسایشتی لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیھان یەرپا دەکرێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە ئەمساڵ لە بەر تەشەنای ئۆمیکرۆن بە ئامادە بوونی کۆمەڵێکی بەرتەسک لە کاربەدەستانی وڵاتان بەرپا دەکرێت. کۆنفرانسی ئاسایشتیی مونیخ بۆ ماوەی دوو ساڵی بەردەوام لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.
«کامیلا ھەریس» یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «ئۆلاف شوڵتز» سەرۆکی ئاڵمانیا ھاوڕێ لەگەڵ ٣٥ کەسی دیکە لە سەرکردەکانی وڵاتانی دنیا لە کۆنفرانسی ئاسایشتیی ئەمساڵی مونیخ دا بەشدارن.
342/