بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - یێنس ستۆلتنبرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە وتووێژێکدا لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە بێتوو ڕووسیا هێرش بکاتەسەر ئۆکراین ئایا هێزەکانی ناتۆ لە ئۆکراین جێگیر دەکرێن یان نا؟ وتی: ئێمە هیچ پلانێکمان نییە بۆ جێگیرکردنی هێزە جەنگییەکانی ناتۆ لە ئۆکرایندا نیە ئێمە خەریکین لەسەر پاڵپشتی کردن لە ئۆکراین کار دەکەین.
رووسیا زیاتر لە سەت هەزار کەس لە هێزەکانی لەسنوری ئۆکراین جێگیر کردووە کە ئەوە، بووەتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگای جیهانی لەمەڕ دەسپێبوونی شەڕێکی دیکە لە ئۆکرایندا.
ناتۆ بەرلەوەش جێگیرکرانی هێزە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە ئۆکراینی ڕەت کردبۆوە. بەرلەوە، جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکاش لەبارەی هەڵوێستی رووسیا لەهەمبەر ئۆکراین وتبووی، بەڕاست ئاشکرا نییە کە پوتین چی لەسەر دایە.
342/