بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئێواره‌ی شه‌ممه ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢، بافڵ تاڵه‌بانی گه‌یشته به‌غدا و پێدەچێت ئەمڕۆ یه‌کشه‌ممه، ده‌ست به‌گفتوگۆ و دیدار و کۆبونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق بکات.
ئەم سەردانەی ناوبراو، له‌کاتێکدایه که شاندێکی هاوبه‌شی یه‌کێتی و پارتی به‌سه‌رۆکایه‌تی عیماد ئه‌حمه‌د و هۆشیار زێباری له‌به‌غدا و ژماره‌یه‌ک دیدار و کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کانی شیعه و سوننه‌کان ئه‌نجامداوه، ئه‌و سه‌ردانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پشتیوانی ئه‌و شانده کوردیه‌دا ده‌بێت، هەروەها بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در و لایه‌نه سوننیه‌کانیش تایبه‌ت به شێوازی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و زامنکردنی مافه ده‌ستوریه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کۆده‌بێته‌وه.
342/