بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - پەیام جەلالی ئێوارەی شەممە بە ھەواڵدەریی ئیرنای گوت : بە ھۆی ئەم تەقینەوە شۆفیری تەنکەرەکە گیانی لەدەستداوە و چەندین خانووبەرەش لە نزیک رێگاکە ئاگریان گرتووە .
بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی پارێزگەی کوردستانیش گوتی : بە پێی دوایین زانیاریەکان ، ژماری گیان لەدەستداوان بۆ سێ کەس بەرز بووەتەوە و 6 کەسیش بریندار بوون .
گوتیشی : بە ھۆی ئەم تەقینەوە 25 خانووبەرەش زیانیان پێگەشتووە و دانیشتوانی ئەم خانووبەرانەش بە شێوەی کاتیی نیشتەجێ کراون .
342/