بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رەوتی سەدر لەبارەی کۆبوونەوەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەکۆبوونەوەکەدا جهختکرایەوە له‌سه‌ر دەستپێکی قۆناغێکی نوێ له کاری به‌رده‌وام بۆ خزمه‌تکردنی رۆڵه‌کانی عێراق، هەروەها جه‌خت له گرنگی تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراق کراوه".
ئەوەش هاتووە، لەکۆبوونەوەکەدا پرسی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و شاندی پارتی پشتیوانی خۆی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه دەربڕیووە بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلانی عێراق.
رۆژی یەکشەممەی داهاتو (9-1-2022) خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق یەکەمین کۆبونەوەی خۆی بەسەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار ئەنجام دەدات، بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیش نابێت یەکەمین کۆبونەوەی پەرلەمان بەکراوەیی بمێنێتەوە و پێویستە سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێن.
342/