بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، «قه‌یس خه‌زعه‌لی» ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، بۆ رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و گرنگایەتیی پاراستنی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌تی دادوه‌ری، پابه‌ند بوونی خۆمان به‌بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدڕاڵی ڕاده‌گه‌یه‌نین، گەرچی بەتەواوی بڕواشمان به‌وه‌یە که پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان پیشه‌ییانه نه‌بووه و چه‌ندین کێشه و گرفتی ته‌کنیکیی تێدا هه‌بووه،ئەمە جیا لەو گوشارە ھۆرەی کە خراوەتە سەر دادگای فیدراڵی.
«قه‌یس خه‌زعه‌لی» پێشی لە سەر ئەوە داگرتووە کە، پابه‌ندبوون به‌بڕیاره‌کانی دادگای فیدڕاڵی و رازی بوون به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن، به‌و مانایه نییه که ئێمه له مافی خۆمان کشاوینەتەوە، به‌ڵکو بۆ به‌رده‌وامیدانه به رێگای ئاشتیانه‌ی سیاسه‌ت و پاراستنی ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر راستکردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی دیموکراسی لە عێراق دا.
342/