بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەلا حەدادی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕوونی کردەوە: لەناوبردنی داعش لە عێراق پێشتر ڕووی دەدا بەڵام ئەمریکا ڕێگری کرد و لەمپەری بۆ ساز کرد.
ئەو وتیشی: ئەمریکا لە پێدانی شەڕکەرەکانی اف ۱۶ به بەغدا ڕێگری کرد و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە بەرچاو گرت بۆیە شەڕ لە گەڵ داعش بە مەبەستی گەیشتنی ئەمریکا بە مەبەستە سیاسییەکانی چەند ساڵ درێژەی خایاند.
ئەلحەدادی ڕوونی کردەوە: چەکی ئەمریکا چەکی سیاسییە و واشینتۆن وەکوو بابەتێکی سیاسی دەڕوانێتە پێوەندی ئابووری لە گەڵ وڵاتانیتر.