بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٧ى کانوونى یهکهم، «مەسروور بارزانی» سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە پێگەیشت.
لە پێوەندییەکەدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بۆ گیان لە دەست دانی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.
ههردوولا گفتوگۆیان لە بارەی ئەو ڕێکارانە کرد کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرتوویەتەبەر بۆ بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، دڵنیایی دا کە حکوومەتی فیدراڵی، هەر ڕێکارێک کە پێویست بێت ئەنجامی دەدات بۆ هاوکاریکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیانەکانی کارەساتی لافاوەکە.
هەروەها دووپات لە گرنگی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو ئاستەکاندا کرایەوە، لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی و بەرژەوەندیی گشت پێکهاتەکانی عێراق.
342/