بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -شارەوانی «ڤایمەر» لە راگەیەنراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، «سەلاحەددین دەمیرتاش» یەکێکە لە سیاسەتمەدارە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا کە هەموو توانایەکی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: «سەلاحەددین دەمیرتاش» بەردەوام داکۆکیکاری مافەکانی کورد، ئاشوری، ئەرمەنییەکانی تورکیا بووەو، داوای خوێندنی بە زمانی دایک کردووە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادیی هەبووە.
بڕیارە رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی لە لایەن «دەمیرتاش»ەوە خەڵاتەکە وەربگرێت.
«سەڵاحەدین دەمیرتاش»، لە بەروارى (4/11/2016) دەستگیراکراوە و لە گرتوخانەى ئەدیرنا هێڵراوەتەوە، تائێستا چەند جارێک دادگایى کراوە و هەدەپەش دەستگیرکردنى دەمیرتاش و مانەوەى لە زیندان، وەک دەستبەسەرکردنێکى سیاسى ناو دەبات.
342/