بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - رەجەب تەییب ئەرۆغان سەرۆکی تورکیا گوتی : سەرباری دابەزینی بایەخی دراوی نیشتمانیی تورکیا ، لە بەرنامەی ئابووریی حکومەت ناکێشتەوە .
ئەوە لە کاتێکدایە کە بە دوای دابەزینی رێژەی سوودی بانکی و ناکۆکیی لە گەڵ یەکیەتی ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە ، دراوی نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە مانگی رابردوودا رووبەڕووی کەوتنی مێژوویی بووەتەوە و گەلی ئەم وڵاتە دەستیان داوەتە ناڕەزایەتیی گشتیی .
ئەردۆغام لەمبارەوە گوتوویەتی : ئێمە ھیچ گرنگیەک بە رەچەتەکانی سندوقی نێودەوڵەتیی دراو نادەین .
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەردۆغان بەر لەوە فەرمانی بە دامودەزگا حکومەتیەکان دابوو تا لە بارەی کەوتنی بایەخی لیر کە بووەتە ھۆی ناڕەزایەتیی گشتیی ، لێکۆڵینەوە بکات .
بە دوای کێشە و بارگرژیی ئەم دواییانەی نێوان حکومەتی ئەردۆغان و وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکا ، لیری تورکیا کەوتوەتە لێژی و ئێستا ھەر دۆلارێکی ئەمریکی ، 12.43 لیرە .
342/