بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئێوارەی شەممە لە بەیاننامەیەک دا واژۆکرای ئەم دواییانەی پەرلەمانی تورکیا بۆ ناردنی ھێزی سەربازیی بۆ عێراق و سوریای شەرمەزار کرد .
لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە سیاسەتەکانی سەرۆکی رژێمی تورکیا ، ھەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە و جیھانە چونکە درێژە ئەدات بە پەلامارە سەربازیەکان بۆسەر خاکی سوریا .
وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەخت دەکاتەوە : بە پێی جاڕنامە و مافی نێودەوڵەتیی ، مافی بەرگریی لە سەربەستی ، یەکپارچەیی خاک و سەروەریی و ئەنجامدانی کاری کردەیی بۆ خۆی دەپارێزێ تا بتوانێ بەرەنگاری دەستدرێژیەکانی تورکیا بێتەوە و خاکی خۆی رزگار بکات .
342/