٣٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ١٧:٠٢
وتەبێژی یەکێتیی: لە ڕێگای یاساییەوە بەدواداچوون بۆ بابەتی ژەهرخوارد کردنی ئەندامانی حزب دەکەین

وته‌بێژی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ین دوای یه‌کلابوونه‌وه‌ی پشکنینه‌کانی مه‌لا به‌ختیار و رێز له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌کان ده‌گرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا ئه‌مین بابه‌ شێخ وته‌بێژی یه‌کێتی رایگه‌یاند مه‌لا به‌ختیار سه‌رکرده‌ی ناسراوی یه‌کێتی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی یه‌کێتی ژه‌هرخوارد کراوه ‌و  ره‌وانه‌ی ده‌روه‌ی وڵات کراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ر و دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ ژه‌هر خواردنه‌که‌.

له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی که‌ ده‌وترێت ئه‌م هه‌وڵی ژه‌هرخواردنه‌ له‌ ئه‌نجامی کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی یه‌کێتییه‌، ئه‌مین بابه‌ شێخ رایگه‌یاند: باشتره‌ چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشکنینه‌ ته‌ندروستیه‌کان و لێکۆڵینه‌وه‌ یاساییه‌کان بکه‌ین.

راشیگه‌یاند: باری ته‌ندروستیی مه‌لا به‌ختیار باش نییه‌ و هه‌موان چاوه‌ڕێی پشکنینه‌کانینن و چاوه‌ڕێ یاساین پشتڕاستی بکاته‌وه‌ هه‌وڵی له‌ناوبردنه‌ به‌ ژه‌هر یان نا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ئاماژه‌ی تر هه‌ن بۆ ژه‌هرخواردن کردنی چه‌ند که‌سێک له‌ ئاسایشی سلێمانی.

هه‌ر له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا پێشبینی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وی چه‌کداری ده‌کرێت له‌نێوان سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی، وته‌بێژی یه‌کێتی رایگه‌یاند : ئه‌وانه‌ هه‌مووی دوورن له‌راستیه‌وه‌ و ئێمه‌ له‌ شارێک ده‌ژین یاسا تێدا پارێزراوه‌ و هه‌مووان رێز له‌ یاسا و ئاسایش ده‌گرین.

342/