به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ڕێ و ڕەسمی نوێژی ھەینیی تاران لە بەر تەشەنای نەخۆشیی «کۆ ڤیدی_١٩»لە سەرەتای ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٨ەوە ھەتاکو ئێستا پەکی کەوتبوو، بەڵام لە بە ئەنجام گرتنی ھەڵمەتی کوتان لە سەرتاسەری وڵات و ڕەزامەند بوونی بنکەی نیشتیمانیی خەباتی دژی کۆرۆنا، نوێژی ھەینیی ئەم حەوتەیەی تاران بە بەرنوێژیی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حاج عەلی ئەکبەری» لە شوێنی زانکۆی تاران بەڕێوە چوو.
حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «موحەممەد جەواد حاج عەلی ئەکبەری» خەتیبی نوێژی ھەینیی تاران ڕایگەیاند: پرس وەحدەت و یەکگرتن لە نێو ئوممەتی ئیسلامی بابەتێکی ڕوو کەشانەو شێوازو یان تاکتیک نییە، بەڵکو ستراتژیاو بنەما و بنچینەیە، گرینگترین بابەت لە نێو ئوممەتی ئیسلامی یەمکرتنی ڕیزەکان، ڕۆح و دڵ و ھزرەکانە کە ھەمووی لە یەک وشەدا وەک «برایەتی» لێک ئەدرێتەوە.
وتیشی: پەروەردگاری گەورە ئەم پەیوەندییەی لە نێو بڕواداراندا داناوەو داوایان لێ دەکات کە ئەم پەیوەندییە بە سازان، دان بەخۆداگرتن، دلۆڤانی و دۆستایەتی بپارێزرێت. گرفتە نێوخۆییەکان دەبێ بە دەستی خودی ئوممەتی ئیسلامی بە شێوەی نێوخۆیی چارەسەر بکرێت ، بۆچوون و ڕوانگەی جۆربەجۆر لە بارەی کەسایەتیی مەزنی پێغەمبەرو لە کەشی گشتیی ئوممەت بە شێوەی نێوخۆیی چارەسەر بکرێت.
342/