به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئاژانسی زانیاری و لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە بعەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ئەم سەرکردەیەی داعش ناوی «کەریم عەبدوڵڵا مالح»و بەرپرسی سێ دەستەی تایبەتی و ھەروەھا چەندین ھێرشی تیرۆریستی بووە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نێوخۆی عێراق دا ھاتووە: لەو کردەوانەی کە ئەم تیرۆریستەی داعش ئەنجامی داون چاندن و تەقاندنەوەی بۆمبا لە سەر ڕێگای کاروانی ترۆمبیلەکانی سوپای عێراق بە تایبەت لە «جەرفولنەسر» دا بووە.
«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش ڕۆژی دووشەممە باسی دەستبەسەر کرانی تیرۆریستێکی ھۆکاری تەقینەوەی خوێناوییەکەی «کەڕڕادە»ی بەغدای پێتەختی عێراقی کرد.
342/