ئایەتوڵڵا«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشە تیرۆریستییەکەی «قەندوز»ی ئەفغانستان، وتی: ئەو تاوانە بە مەبەستی دووبەرڕەکی نانەوە لەنێو موسڵمانان ئەنجامی گرت و بە ھۆی کەسانێکشەوە ڕووی دا کە شوناسی دژە مرۆڤی و دژە ئایینییان بۆ ھیەمووان ئاشکرایە.
لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا ھاتووە: پەرەسەندنی ئەم ڕەوتە تیرۆریستی تەکفیرییە بە پاڵپشتی و پیلانگێڕانی ئەمریکا ئەنجامی گرتووەو ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، بەستێنی بۆ جم و جوڵی دڕندەکاراتنەی داعش لە ئەفغانستان خۆش کردووەو ڕێگر بووە لە بەردەم خاشەبڕ کرانیاندا.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی لە پەیامەکەی دا لە بەر بەردەوام کرانی کرداری تیرۆریستی و ئاوێتەبوونی ئاژاوەی ئایینزایی و ئاژاوەی ئەتنیکی کە بەشێک لە پرۆژەو پیلانی ئاسایشتیی تازەی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا پێک دێنێ نیگەرانیی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک ڕابردوو، ئامادەی پشتگری کردنی ھەمەلایەنەیە لە خوشکان و برایانی ئەفغانستانی.
لەم پەیامەدا ھەروەھا ھاتووە: ھیوادارین لە سای وریایی و لەسەر ھەست بوونی تاقمە ئەفغانییەکان و پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشتداگر، بەشێکی ھەرە گەورەی ئەو پیلانە دامرکێتەوەو جەماوەری ئەفغانستان بتوانن ڕووی ئەھوەنی و ئەرخەیانی بە خۆیانەوە ببینن.
342/