به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بە سەرنجدانی نزیک بوونەوەی کاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆتایی ھاتنی خولی چوارەم، پەرلەمانی بە فەرمی کاری خۆی کۆتایی پێ ھێناو لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە ھەڵوەشایەوە.
نوێنەرانی پەرلەمانی عێراق نۆھەمی ئاپریلی ئەمساڵ ڕەزامەندیی خۆیانیان لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی پەرلەمان لە ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبەر و بەرپا کرانی ھەڵبزاردن لە ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر ڕاگەیاند بوو.
جەماوەری عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ٣٢٩ نوێنەری ئەنجومەن ١٠ ئۆکتۆبەر دەچنە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
342/