٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢١ - ٠٧:٢٧
نەوت نرخێکی نوێی بەرزی تۆمار کرد

‌ شەوی رابردوو هاوشێوەی دوێنێ بەیانی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی بەردەوامن لەبەرزبوونەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٩ دۆلار و ١٣ سەنت بوو، لە دوا داخستندا بە ٧٨ دۆلار و ٣١ سەنت بوو.نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە ئێستادا بە ٧٥ دۆلار و ٧٢ سەنتە، لە دوا داخستندا بە ٧٥ دۆلار و ٧٣ سەنت بوو.

بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت پەیوەندی بە سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پلەسەوە هەیە کە دوو مانگە بەرهەمی زیادەی نەوتی نەخستۆتە بازاڕەوەو لەسەر هەمان رێژەی پێشوو ماوەتەوە، هەروەها کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکا و خواستی زیاتری بازاڕ لەسەر نەوت.

342/