١٧ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٩:٢١
واژۆکرانی پرۆگرامی ھەڵبژاردنی عێراق لە لایەن «بەرھەم ساڵح»ەوە

سەرۆک کۆماری عێراق لە توییتێکدا باسی واژۆکرانی پرۆگرامی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی چوارشەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند: لە بەردەم ئەندامانی دەوڵەت و بەرپرسان و نووێنەرانی کۆتلە سیاسییەکان، پرۆگرامی ھەڵبژاردنی عێراقی بەمەبەستی پێکھێنانی دەرفەتێکی یەکسان بۆ پاڵێوراوان واژۆ کردووە.

«بەرھەم ساڵح» وتیشی: ئامانج لەم پرۆگرامە بەرپاکرانی ڕێک و پێک و تەندروستە بۆ ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستی جەماوەری عێراق، دەستەبەر کردنی گوێزرانەوەی ئاشتیانەی دەستەڵات و جوڵان بەرەولای چاکسازی لە سیستێمی حکومەت دا.

بڕیارە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی ١٠ی ئۆکتۆبەر بەرپا بکرێت.

342/