به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھەواڵدەریی وامی ئیمارات بە بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە نووسی ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی ھەوڵی ئەم وڵاتەدایە بۆ بە ئامانج گرتن و داخستنی تۆڕەکانی ھاوپێوەند بە دابینکردنی دارایی تیرۆریسم و چالاکیەکانی ھاوپێوەند .
لە نێو کەسانێک کە ئیمارات لەم دواییانەدا خستوونیە سەر لیستی بایکۆتەکانی خۆی شارومەندانێک لە لوبنان ، ئیمارات ، عێراق ، ھیندستان ، یەمەن ، ئەفغانستان ، سوریا ، نیجریا و ئێران دەبێنرێن .
زۆربەی ئەو کۆمپانیانەی کەوتوونە لیستی بایکۆتەکانی ئیمارات لە کەرتی بازرگانی و دەریاوانیی و پارەگۆڕی دا کار دەکەن .
ھەواڵدەریی وام ئاماژەیەکی نەکردووە بۆ ھۆکاری بایکۆتەکان .
ئەوە لە کاتێکدایە کە دەسوەردانی ئیمارات لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی عەرەبی و داکۆکیی ئەبووزەبی لە تاقمە چەکدارەکان لەم وڵاتانە ، لە گەڵ بانگەشەی دژەتیرۆریستیی ئیمارات یەک ناگرێتەوە .
342/