١٥ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:٢١
بۆردومان و ئاگردانی دارستانەکانی ئامەد و دێرسیم

رووبەرێک لە دارستانەکانی ناوچە کوردنشینەکانی دیاربەکر و دێرسیم لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە ئاگریان تێبەردرا و بۆردومان کران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هێزە سەربازییەکانی تورکیا دارستانەکانی ناوچەی لیجە لە ئامەد و ئاواجیک لە دێرسیمیان ئاگردا.

لە ئاکامی ئەم بوردومانەدا، ناوچە کوێستانییەکانی سێوقوو و خەزکوو لە دارستانەکانی ئاواجیکی دێرسیم وهەروەها دارستانەکانی دەرکام لە ناوچەی لیجەی دیاربەکرئاگریان تێ بەردرا.

هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە داخستنی ڕێگای گەیشتن بەم ناوچە، ڕێگری لە چوونی هێزە ئاگرکووژێنەکان و کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەکەن.

342/