سه‌عید خه‌تیب زاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به بڕیاری خه‌زنه‌داریی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ دانانی ناوی چوار شاروومه‌ندی ئێرانی له لیستی بایکۆته‌کانی ئه‌مریکا به تۆمه‌تی بێ بنه‌ما وتی: کاربه‌ده‌ستانی ئێستای ئه‌مریکا هه‌ر هه‌مان ڕێگای فه‌شه‌لی ده‌وڵه‌تی پێشوویان گرتۆته به‌ر.
خه‌تیب زاده وتیشی: پشتیوانان و سوودبهرانی بایکۆت له ئه‌مریکا هه‌گبه‌ی بایکۆته‌کانی خۆیان به هۆی خۆڕاگریی بێ وێنه‌ی ئێران به به‌تاڵ بینیوه و ئه‌مجاره ئیتر ڕوویان کردۆته سناریۆ و چیرۆکی هالیڤوودی وهه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و که‌شی سه‌رچاوه‌گرتوو له بایکۆت هه‌ر بۆ خۆیان زیندوو ڕاگرن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند: واشینگتۆن ده‌بێ بزانێ که ڕێگایه‌کی دیکه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه، جگه له واز هێنان له خوو و خده‌ی بایکۆت کردن و ده‌کارهێنانی جۆرە ئاخافتن و ئاکاری به‌ڕێز و حورمه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران.
342/