به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «جیمزکومر» و «گەلێن گورتمەن» دوو نوێنەری کۆماریخواز لە نامەیەک دا بۆ «لیود ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا نووسییان: لە بەر دەرەنجامی ڕاستەوخۆی گەڵاڵەو بەرنامە لاوازەکانی دەوڵەتی «بایدێن»و کشاندنەوەی لەشکریانی ئەمریکی لە ئەفغانستان، تالیبان لە ئێستادا دەستی گرتووە بە سەر بەشێکی ھەرە گرینگی جبەخانەی چەکەمەنیی ئەمریکا.
لە درێژەی ئەم نامەیەدا ھاتووە: لەوەش خراپتر ئەوەیە کە دەوڵەتی «بایدێن» وادیارە ھیچ بەرنامەو پلانێکیشی بۆ سەندنەوەو یان لەنێو بردنی ئەو ملیاران دۆلار چەک و چۆڵەی ئەمریکا نییە کە کەوتووەتە دەستی تالیبان.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ماوەی دوو دەیەی ئەم دواییە ٨٣ ملیارد دۆلاری بۆ ڕاھێنان و تەیار کردنیر ێزە چەکدارەکانی ئەفغانستان خەرج کردووە.
342/