٢٤ ئاب ٢٠٢١ - ٠٨:١٩
تالیبان: بە گۆڕانکاریی ئەرێنی و تەگبیری داھاتووەوە ھاتووین

تالیبان ڕایگەیاندووە: ئەمجارەیان بە گۆڕانکاریی زۆر ئەرێنی و تەگبیری داھاتووەوە ھاتووین.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ تالیبان لە شاری مەزار شەریف  ڕایگەیاند: ئەمجارەیان لە ئاراستەی گۆڕانکاریی زۆر ئەرێنی و تەگبیری داھاتوو لە لایەن سەرکردایەتیی ئەم تاقمەوە لێخۆشبوونی گشتی ڕاگەیەندراوەو کەس ناکەوێتە بەر پەیگەڕ، بەڵکو ھەر ھەموو کەوتوونەتە بەر لێخۆشبوون.

شاروەندانی مەزار شەریفیش دەڵێن کە ھەڵس و کەوتی تالیبان دەربڕی جۆری کەسایەتییانەو بە ھیوان کە ھەڵس و کەوتێکی باشیان لەگەڵ خەڵکدا ھەبێت و ئەم ھەڵوێستەی ئێستایان بەردەوام بێت.

ئەم ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە ئەو ئەندامانەی تالیبان کە لە ناوەندی شاری مەزار شەریف دان لە خەڵک و بە تایبەت لە ئاغرەتان داوایان کردووە کە وێڕای ڕەچاوکردنی پۆشتەیی خۆیان لە بەرنامە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشداری بکەن و ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن و ترسیان لە ھیچ نەبێت.

342/