به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «مەلا عەبدولغەنی بەرادەر» یاریدەری سیاسی و ئەندامی باڵای تاقمی تالیبان دوای ٢٠ ساڵ گەڕایەوە بۆ ئەفغانستان.
«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تالیبانیش ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە کابۆل و بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکی کرد.
ڕۆژی شەممە ١٥ی ئوت ھاوکات لەگەڵ گەییشتنی تاقمی تالیبان بە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان و ھەڵاتنی «ئەشرەف غەنی» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، دەوڵەتەکەی ڕووخا.
تاقمی تالیبانیش بە داگیرکردنی مابۆل و ناوچەکانی دیکەی ئەفغانستان کۆتایی شەڕ لەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
لەشکریانی ئەمریکیش بە ٢٠ ساڵ ئامادە بوونیان لە ئەفغانستان، سەرەنجام بە سەرشۆڕی و شکست ھێنان بە ناچاری خاکی ئەم وڵاتەیان بەجێ ھێڵا.
342/