به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرچاوە ئاسایشتییەکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، بەیانیی ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەکی چێندراوی تەنیشت جاددە لە شاری «بابل»ی باکووری عێراق ، کاراوانێکی پێداوایستییەکانی ھاوپەیمانیی ئەمریکا لە کاتی تێپەڕین دا کرایە ئامانج.
ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارە ی ڕادەی زیانەکانی ئەم کاروانەی ئەمریکا بڵاونەبووەتەوە.
سەرچاوەکانی عێراق شەوی دووشەممەش ھەر باسی کرانە ئامانجی سێ کاروانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان کرد لە پارێزگاکانی زیقلڕو بابل و بەغدا.
کاروان و بنکەکانی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە گەلێک جار کراونەتە ئامانج.
زۆرێک لە خەڵک و کۆتلەسیاسییەکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی لە عێراقن و پەرلەمانی ئەم وڵاتەش گەڵاڵەیەکی سەبارەت بە چوونە دەرەوەی ئەم ھێزانە پەسەند کردووە.
342/