به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کهشناسىو بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاشکرایکردوه، شه‌پۆلێکى بارانبارین له تورکیاوە ڕووى له ھەرێمی کوردستان کردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌ى دوو ڕۆژ ئه‌و بارانه به‌رده‌وامده‌بێت.
ئه‌وه‌شى باسکردوه، له‌مڕۆوه بارانبارین له‌شاره‌کانى هه‌رێم ده‌ستى پێکردوه‌و تاوه‌کو سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه بهردهوامدهبێتو سه‌ره‌تاى بارانبارینه‌که‌ش له‌هه‌ولێره‌وه ده‌ستى پێکردوه.
هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ش ڕونکراوه‌ته‌وه، "پله‌کانى گه‌رما له‌نێوان 4 بۆ 5 پله له‌ناوچه شاخاویه‌کان دابه‌زیوه، به‌ڵام له‌ناو سه‌نته‌رى شاره‌کان پله‌کانى گه‌رما له41 پله بۆ 45 پله به‌جێگیریی ده‌مێننه‌وه‌و دانابه‌زن، له‌چیاکان بارانى به‌خوڕ ده‌بارێت، به‌ڵام له‌سه‌نته‌رى شاره‌کان نمه بارانى پچڕ پچڕ ده‌بێت".
342/