٣٠ تەمووز ٢٠٢١ - ١٤:٢٧
کەتائیبی حیزبوڵڵا: ئەمریکا بە شکست پێ ھێنان ناچار دەکەین لە خاکی عێراق بکشێتەوە

بزوتنەوەی کەتائیبی حیزبوڵڵا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختی کرد کە لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دەبێ لە عێراق بکشێنەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ھەڵوێستی بنەمایی کەتائیب، لەمەڕ دژایەتی کردنی لێبڕاوانەی ھەر ھەرچەشنە زاڵ بوونێکی ھێزە ملھوڕەکان بە سەر مسۆگەرات و تواناییەکانی گەلی عێراق نەگۆڕەو بە نەگۆڕیش دەمێنێتەوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، گوشاروگرفتەکان چڕتریش ببنەوە، ھیچ بەربەستێک بۆ کەتائیب دروست ناکات.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، خۆڕاگری بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە ھەروا چقڵی چاوی دوژمنی ئەمریکییەو لەوپەڕی لەسەر ھەست بوون دایە ھەتا جارێکی تر بە شکست پێ ھێنان ناچار بە کشانەوەی بکەین.

کەتائیب وشداریشی دا کە ئەگەر تیرۆریستانی ئەمریکی لە عێراق نەکشێنەوە، خافڵگیرکردنی زیاتر تاقی دەکەنەوە.

342/