به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە بانگەشەیەکی گاڵتەجاڕانەدا ئەم کەس و دامەزراوانەی بە داکۆکی لە تیرۆریزم تۆمەتبار کردووە.
لە نێوان ئەو کۆمپانیاو دامەزراوە سووریانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بایکۆتی کردووەن ناوی ٨ زیندان لە سووریاو چەند کاربەدەستی ئاسایشتیی ئەم وڵاتەش دەبیندرێت.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەم دواییەدا وێڕای ئیدانەکردنی بایکۆتەکانی واشێنگتۆن دژی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: تیرۆریزمی ئابووری لایەنێکی دیکەی ئەو تیرۆریزمەیە کە خوێنی سووریەکانی ڕشتووەو ئەو دەستکەوتەی کە بە خوێن و گیانی خۆیان مسۆگەریان کردووە لەبار دەبات.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئاراستەی داکۆکی لە تیرۆربستان سووریای کردووەتە ئامانجی ھەموو جۆرە بایکۆت و گەمارۆیەک.
342/