به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 195 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 87 هەزار و 161 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 523 هەزار و 263 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 135 هەزار و 60 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
342/