به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ دەیان شارومەندی فەلەستینی لەوان ژمارێک منداڵ لە پەلاماری سەربازانی ڕژێمی داگیرکەر بۆسەر خۆپێشاندەرانی حەوتانەی دژە شارۆچکە سازی لە کەفەر قودوم لە ڕۆژهەڵاتی قلقیلیە لە ڕۆخی خۆرئاوایی بریندار بوون.
خاچی سوری فەلەستینیش رایگەیاند لە پەلاماری سەربازانی زایۆنی بۆ سەر فەلەستینیەکان لە ناوچەی جەبەل سەبیح لە شارۆچکەی بیتا لە نابلۆس لانی کەم ٨٤ کەس بریندار بوون کە هەشت کەسیان بە زەبری گوللەی ڕاستەقینە بریندار بوون.
سەربازانی داگیرکەری زایۆنیست ڕۆژی هەینی پەلاماریان کردە سەر کۆمەڵێک لە شەرمەزار کردنی شارۆچکە سازی لە شاری " موسافیر یەتا" لە باشووری ئەلخەلیل.
بە قسەی ژێدەرەکانی خۆجیی سەربازانی داگیر کەر پەلاماریان کردە سەر شارومەندانی فەلەستینی بەشداری کەر لەم کۆبوونەوەیە وهەروەها بە پەلامار بۆ سەر تیمی هەواڵنێران چەند ڕۆژنامە وتەلەفیزیۆنی فەلەستین ، پێشگیریان کرد لە بڵاوکرانەوەی ئەم ڕوداوانە وناوچە یان بە ناوچەی سەوزی سەربازی ڕاگەیاند.
سەربازانی زایۆنیست هەروەها بە پەلامار کردنە سەر ڕێپێوانی حەوتانە لە ناوچەی بەیت دەجن لە ڕۆژهەڵاتی نابلۆس بەرەو بەشداری کەران گازی فرمێسک هێنەر وبۆمبای دەنگیان هاویشت.
هەرلەو حاڵەدا ، چالاکانی بەیتولموقەدەس ڕۆژی هەینی بانگەواز گەلێکیان بۆ بانگهێشتی خەڵکی فەلەستین بۆئامادەبوون وبەشداری کردن لە کۆبوونەوەی گەورەی مزگەوتی ئەقسا لە ڕۆژی عەرەفە ڕێککەوت لەگەڵ نوزدەی تەمووزی ٢٠٢١ وبەربەرەکانێ لەگەڵ هاتنی نایاسایی شارۆچکە نشینانی زایۆنی بۆنێو مزگەوتی ئەقسا خستە ڕیی.
342/