١٠ تەمووز ٢٠٢١ - ١٣:٤٣
باکۆ خودموختاریی قەرەباغی ھەڵوەشاند

سەرۆکی ئازەربایجان فەرمانی ھەڵوەشاندنی خودموختاریی قەرەباغی کوێستانیی لە ساڵھاتی راگێندرانی خودموختاریی لە لایەن یەکیەتی سۆڤیەتەوە ئیمزا کرد .

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئیلھام عەلی ئێف سەرۆکی ئازەربایجان بە ئیمزاکردنی فەرمانی ( دابەشکاریە نوێکانی ناوچە ئابووریەکانی کۆماری ئازەربایجان ) دەستی دایە کردنەوەی ناوچە ئابووریەکانی قەرەباغ و زەنگە زووری رۆژھەڵاتی . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە حەوتی تەمووز رێکەوتە لە گەڵ ساڵھاتی راگێندرانی خودموختاریی قەرەباغی کوێستانیی لە سای 1923 لە لایەن کومیتەی کارگێڕیی کۆماری یەکیەتیی سۆڤیەتی سۆشیالیستیی ئازەبایجان . 

بەر لەوە خودموختاریی ناوچەی قەرەباغی کوێستانیی لە 26 ی نوامبری 1991 بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای کۆماری ئازەربایجان ھەڵوەشا و بوو بە بەشێک لە خاکی یەکپارچەی کۆماری ئازەربایجان بەڵام ئەم ناوچەیە لە گەڵ حەوت پارێزگای ناقەرەباغی ئازەربایجان تا ساڵی رابردوو لە ژێر دەستی ئەرمنستان دابوو . 

342/