٤ تەمووز ٢٠٢١ - ١٥:٢١
پەیامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ساڵیادی ڕفاندنی چوار دیپلۆمات لە لوبنان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی سی و نۆهەمین ساڵیادی ڕفاندنی چوار دیپلۆماتی ئێرانی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە چوارەمی ژوییەی 1982 ئۆتۆمبیلی چوار دیپلۆماتی ئێرانی بە ناوەکانی سید موحسێم مووسەوب حاج ئەحمەد متوەسلیان، تەقی ڕەستگار موقەدەک و کازم ئەخەوان لە لوبنان ڕاگیرت و دیپلۆماتەکانی ئێمەیان ڕفاند.

ئێستا لە سی و‌نۆهەمینی ساڵوەگەڕی ئەم جەنایەتەداین کە بە دەستی تیرۆریستانی ڕژێمی زایۆنی ڕوویدا، بنەماڵەی ئەم ئازیزانە بە دەرد و ئازاری زۆر هێشتا هیوایان بە ئازادی و‌گەرانەوەی ئازیزەکانیانن.

کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار ڕایگەیاندووە، بەڵگە هەیە کە ئەم دیپلۆماتە ئێرانیانە پاش دەستگیرب نایاسایی براونەتە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی.