به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق بڵاویکرده‌وه، مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عیراق به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی، له ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران کردووه و جه‌ختیشی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و زیادکردنی ھه‌ماھه‌نگییه ھاوبه‌شه‌کانی نێوان عیراق و ئێران کردووه‌ته‌وه ، له بواره‌کانی ئابوری و ئه‌منی و روبه‌روبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
لای خۆشیه‌وه ئیبراھیم ره‌ئیسی سه‌رۆک کۆماری ھه‌ڵبژێردراوی ئێران، سوربوونی وڵاته‌که‌ی له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ عیراق پیشانداوه و مسته‌فا کازمیشی بانگھێشت کردووه، تاک,و له نزیکترین کاتدا سه‌ردانی تاران بکات.
342/