به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی بریتانیا ڕایگەیاند: «دۆمینیک ڕاب» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕۆژی سێ شەممە گەییشتە بەغداو دوای دیدارو وتووێژی لەگەڵ «بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراێ و «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمان و «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق بەڵگەناوەی ھاوکاریی ستراتژیی واژۆ کرد.
بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا ئەم بەڵگەنامەیە چاودێری دەکات بە سەر قوڵ بوونەوەو ھێزمەند کرانی ھاوکارییەکانی لەندەن و بەغدا بە تایبەت لە بواری داکۆکی لە ھەوڵی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی تاقمی ڕەشەکوژی داعش.
342/