٨ حوزەیران ٢٠٢١ - ١٠:٢٦
سوودوەرگرتنی تورکیا لە کێشەکانی نێوان پارتی و پەکەکە

برکای ماندیراچی پێی وایە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە کێشەکانی نێوان پارتی و پەکەکە بۆ خەساری هەرچی زیاتر لە گرووپە دژبەرەکانی تورکیا کەڵکوەردەگرێت.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هەوڵە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی ڕووبەڕوو بوونەوەی پەکەکە چووەتە نێو ڕەهەندێکی نوێیەوە. ئەو پێکدادانە بووە هۆی هێرش بۆ سەر هێزی پێشمەرگەش کە گیان لەدەست دانی 5 کەس لە ئەو هێزانەی بەدواوە بوو. هەروەها تورکیا لە هەوڵێکی بێ وێنەدا کەمپی ئاوارەکانی کوردی تورکیا لە مەخمووریشی کردە ئامانج کە ناڕەزایەتی لیندا توماس گرین فیلد باڵوێزی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکانی بەدواوە بوو.

برکای ماندیراچی، شرۆڤەکاری گرووپی نێودەوڵەتی قەیران بە ئاماژە بە خستنە پاڵی تاوانەکان لەلایەن پارتی و پەکەکە لە یەکدی، هۆشداریی دا تورکیا لە ئەو کێشە و ئاڵۆزییانە بۆ خەساری زیاتر لە پەکەکە کەڵکوەردەگرێت.

342/