به پیی هه وال ده ریی ئال‌و به یت(ع) ـ ابنا ـ مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەبارەی روداوەکەی دوێنێی ئامێدی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت "بۆ لەنێوبردنی" هەرێمی کوردستان و به ئەنقەست شه‌ڕی له‌گه‌ڵ تورکیا گواستووەته‌وه نێو خاکی هه‌رێمی کوردستان.
لە ڕاگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا ھاتووە: پەکەکە به‌پیلانێکی دانراو شه‌ڕ ده‌کات و ناوچه‌کان بۆ سوپای تورکیا به‌جێ ده‌هێڵێت، لە ئێستاش دا لە درێژەی سیاسەتە شەڕنگێزەکانی سێ دەیەی ڕابردوی دا، دەستیان چووە خوێنی پێشمەرگەی کوردستان و لەهێرشێکی لەناکاودا لە چیای مەتینی ناو خاکی ھەرێمی کوردستان پەلاماری هێزێکی پێشمەرگەیان دا کە لە ئەنجامی ئەو پەلامارەدا پێنج پێشمەرگە شەهید و حەوتی دیکەش برینداربوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پارتی دا ئاماژە بەوەش کراوە کە، بە حوکمی ئەزمونی زۆرمان لەگەڵ پەکەکە و سەرکردەکانیان، باش له مه‌به‌ست و مه‌رامه‌کانیان تێده‌گه‌ین و ئەوەشمان زۆر جاران بە ڕاشکاوی پێڕاگەیاندون کە ئه‌وه‌ی چه‌کدارەکانیان ساڵانێکە له هه‌رێمی کوردستان ئەنجامی دەدەن، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندیی نەیارانی کوردستان و بە داخەوە سەرانی پەکەکە، بە پێچەوانەی چاوەروانیی خەڵکی کوردستان و بانگەشەکانی خۆیان ئه‌مڕۆ، نەک هەر ڕەچاوی هەلومەرجی هەستیاری هەرێم و گوزەرانی خەڵکەکەی ناکەن، بەڵکو بونه‌ته جێبه‌جێکاری پیلانی دەرەکی و بیانویەک بۆ تەوژم و گوشاری زیاتری سەر ھەرێمی کوردستان.
لەراگەیەندراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دا هاتووە: په‌که‌که هیچ کاتێک ڕێزی لە سەروەریی هەرێمی کوردستان نەگرتووەو بە پێچەوانەوە دان به‌خۆداگرتنی حکومه‌تی هەرێم و دامەزراوەکانی بە خراپترین شێوە قۆستۆته‌وه.
342/