به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە یاڵی ٢٠١٧ تورکیا لە ڕێککەوتنکێدا لەگەڵ ڕووسیا چەندین سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیی کڕی و ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی کە ئەمریکا ڕەوانەکردنی بەرەی پێنجەمی فڕۆکەشەڕ کەرەکانی ئێف_٣٥ بە ئانکارا ڕابگرێت.
واشێنگتۆن دەڵێت سیستێمی بەرەڤانیی موشەکیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسی ھەڕەشەیەکە بۆ فڕۆکەشەڕکەخرەکانی ئێف_٣٥.
مەولوود چاووش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئێمە کۆنترۆڵی ئەم
سیستێمی بەرەڤانیی موشەکییەی ڕووسیامان لە ئەستۆیەو پسپۆڕانی ئێمە خەریکی ڕاھێنانی بەکارھێنانی سیستێمەکەن.
بەرلەمە دەوڵەتی ئەمریکا پیشەسازیی بەرەڤانیی تورکیای لە بەر جەختی کارەدەستانی ئەم وڵاتە بۆ کڕینی ئەم سیستێمەی بەرەڤانی بایکۆت کرد بوو.
342/