به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەزیندانی سزا قورسەکانی ئەدێرنە لەرێگەی بەرنامەی دەنگو رەنگی راستەوخۆ بەسیستەمی ئۆنلاینی SEGBS بەشداریکرد.
داواکاری گشتیی تۆمەتەکانی هەڕەشەی کوشتن لەیوکسەل کۆجامان، سەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرەو و مەترسی خستنە سەر ژیانی بەهۆی ئاشکراکردنی ناسنامەکەی لەبەڕێوەبردنی دۆسیەی "دژەتیرۆر" خستەپاڵ دەمیرتاش و داوای ٨ ساڵ زیندانیکردنی کرد.
سەڵاحەدین دەمیرتاش بەدەستەی دادوەرانی راگەیاند، "داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە سێ هەزارو ٥٠٠ لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشکێشی ١٩ەیەمین دادگای سزا قورسەکان کردووەو هەمان ئەو تۆمەتنامەیەش لەدادگاییکردنی ئەمڕۆیدا بەکارهێنراوە، بەڵام تەنانەت یەک بەڵگەی بەرجەستەکراو دژی من تۆمارنەکراوە".
مەحسوونی کارامان کە یەکێکە لە پارێزەرانی دەمیرتاش، داوای بێبەریکردنی دەمیرتاشی لەو تۆمەتەو ئازادکردنی کردبوو، ئەوەش بەپشتبەستن بەبڕیارەکەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا، بەڵام داواکەی رەتکرایەوەو دەستەی دادوەران بەپاساوی هەڕەشەکردن لەسەرۆکی داواکاری گشتیی کۆماریی لەئەنقەرە، سزای زیندانیکردنی بۆ ماوهی ٢ ساڵو نیو مانگی بەسەر سەلاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.
342/